Payame Qibla Page

Payame Qibla Page Author

08/05/2026

ئایا ئاوا خۆت ناسیوە؟
گەورەیی مرۆڤ بەوە ناپێورێت کە چەندە بێدەسەڵاتە لە ئاست خراپەدا، بەڵکو بەوە دەپێورێت کە "دەسەڵاتی هەیە و نایکات". زۆرن ئەوانەی خراپە ناکەن چونکە بۆیان ناڕەخسێت، بەڵام شکۆمەندی ڕاستەقینە لای ئەو کەسانەیە کە هەموو ڕێگاکانیان بۆ واڵایە و تەنها لەبەر پاکی نەفس و شکۆی خودا، سنوورەکان دەپارێزن.
یوسف (سەلامی خوای لەسەر بێ)؛ وانەی ئیرادە و خۆناسین
چیرۆکی یوسف لەبەر ئەوە "باشترین چیرۆکە"، چونکە لە لوتکەی گەنجی و لە ژوورێکی داخراودا، توانی بە "نا"یەکی گەورە بەرپەرچی چێژێکی کاتی بداتەوە. گەورەیی ئەو لە نەبوونی ئارەزوودا نەبوو، بەڵکو لە سەرکەوتنی ئیرادەیدا بوو بەسەر ئارەزووەکانیدا.
مۆبایلەکەت؛ ژوورە داخراوەکەی تۆیە چاك بزانە!
ئەمڕۆ سۆشیاڵ میدیا هەمان تاقیکردنەوەی یوسفی بۆ هەموومان دووبارە کردووەتەوە. مۆبایلەکەی دەستت ئەو ژوورە داخراوەیە کە تاوان تێیدا تەنها یەک "کلیک" دوورە. ئاسانیی گەیشتن بە خراپە، تاقیکردنەوەکەی قورستر و وردتر کردووە.
کۆتا پەیام:
تۆ سەرپشکیت؛ یان دەبیتە کۆیلەی ئەو چێژانەی کە "بە ئاسانی" دەستت دەکەون، یان دەبیتە ئەو مرۆڤە کامڵەی کە گەورەیی خۆی لەو "نا"یانەدا دەبینێتەوە کە بە ئارەزووەکانی دەڵێت. مێژوو تەنها ناوی ئەو "یوسفانە" دەنووسێتەوە کە لەبەردەم دەرگا داخراوەکاندا، ڕوویان لە خودا کرد.
یوسف سەرمەشقی وانەیەکەی هەمیشەییە کە خوای گەورە تۆماری کردووە بۆتۆ کە وانەی لێوەرگری نەك هەر چەندین بارە سەیری دراماکەی بکەیت.
#ئیرادە

ڕۆبن؛ دەمتوانی قسە نەکەم ئەوە بۆ من ئاسانتر بوو، بەڵام دەترسام ڕۆژێ لە ڕۆژان گلەییم لێبکەی لەوەی لە کاتێکدا پێویست بووە ...
16/01/2026

ڕۆبن؛ دەمتوانی قسە نەکەم ئەوە بۆ من ئاسانتر بوو، بەڵام دەترسام ڕۆژێ لە ڕۆژان گلەییم لێبکەی لەوەی لە کاتێکدا پێویست بووە من قسە بکەم و بەڵام بێدەنگ بووم.
فلیپ؛ ڕۆبن لەناو ئێمەدا لە فەرەنسا مەقۆلەیەك باوە و دەڵێین؛ هەندێ جار بێدەنگی باشترە گەر زانرا قسەکردن سودی نییە!
ڕۆبن؛ لام سەیرە ئەو مەقۆلە لای ئێوە باوبێ، چون لە فەلسەفەی قەبانی دەچێ!
بەڵام ئێمەی مسوڵمان دەقی سابتمان هەیە و دەڵێ؛ چاك بڵێ یان بێدەنگ بە.
فلیپ؛ جا دەکرێ چاك هەموو کات هەر چاك بێ؟
ڕۆبن؛ ئەمە پرسیارێکی قوڵ و بەجێیە لە ئاستی مەعریفە زیاتر قوڵ دەبێتەوە و دەڕواتە خانەی حیکمەتەوە.
فلیپ؛ کەواتە چ حیکمەتێکی تێدابوو تۆ بە ئاشکرا لەبەرچاو ئینگلیزەکان بانگی منت کرد کە بێم نوێژت لەگەڵدا بکەم؟ چونکی غەیری تۆ کەس نازانێ من لێرە مسوڵمانم...
ڕۆبن؛ پێم خۆشە ئەوە بزانم چ کێشەیەکی تیایە ئەوە گەر بزانن خۆ لێرە لە لەندەن پڕیەتی لە مزگەوت و نوێژ خوێن و خەڵکی هەموو وڵاتەکانی تێدایە و فەرەنسیش خۆ مسوڵمان لایان نامۆ نییە تا کەی دەبێ کەسانێ هەبێ بترسێ لەوە!
فلیپ؛ جیاوازی هەیە ڕۆبن من نازانم تۆ چۆن تێبگەیەنم!
ڕۆبن؛ کەواتە دەبوایە سیاسەتێکت بەکاربهێنایە لەوەی دڵی من و ئەوانیش ڕازی بکەی.
فلیپ؛ ئەمە قسەیەکی نوێیە لە تۆی دەبیستم و حەزدەکەم پێم بڵێی چۆن؟
ڕۆبن؛ بۆ نموونە بتوتایە من هەمووکاتێ لە نوێژدام.
فلیپ؛ جا ئەوە چ مانایەکی هەیە؟
ڕۆبن؛ ئەوە مانای زۆرە؛
یەکەم؛ ئینگلیزەکان دەیانزانی کە نایەی لەگەڵ مندا نوێژ بکەی و لێیان دەشێوا!
دووهەم؛ منیش تێدەگەشتم و زۆرم لێ نەدەکردی.
سێهەم؛ خۆشحاڵیش دەبووم کە تۆ دائیمە پەیوەستیت بە خواوە هەیە و ئینگلیزەکانیش بەو ڕستە دەکەوتنە بیرکردنەوەوە!
فلیپ؛ ئەم بیرکردنەوانەیە ڕۆبن لە مەعریفە قوڵترە و پێی دەوترێ حیکمەت؟
ڕۆبن؛ مسوڵمان پێویستە هەم عیلمی هەبێ هەم حیلم.
عیلم شەمسی تەبریزی دەڵێ؛ بە خوێندنەوە فێر دەبێ بەڵام بە خۆشەویستی تێدەگەی، وە حیلم کاتێ ئەو خۆشەویستیە زۆر دەبێ خوای گەورە ڕەحمی خۆی دادەبەزێنێ بەبێ خوێندنی فیزکی خۆی دەیبەخشێ، بۆیە لە دونیای تەصەوفدا زیاتر ئەمە هەستپێکراوە و عارفەکان زۆرتر و زۆرترین بەشیان دراوە.
فلیپ؛ کەواتە ئێمە کەی دەگەین بەو مەرحەلە؟
ڕۆبن؛ من نازانم بڵێم کەی، بەڵام لەوانەیە وەڵامەکەی لەم ئایەتەدا بێ كە دەفەرموێ؛ والذین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا.

گفتوگۆی نێوان ڕۆبن و فلیپ لەندەن.

وێنەکەش پیاوێکی عەزیمی ئەوروپی کە گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی بڵاو بوویەوە بە شەرق و غەربدا بە هەوڵ و نووسینەکانی.

30/10/2024

لە پشت جوانی مانگەوە، دروستکەری مانگ هەیە.
بەڵخی

خولی دەرووندروستی ''قیبلە بۆ دەرووندروستی''بەشی پەروەردە و هۆشیاری خێزان لە لقی دەربەندیخانی ژیار بۆ یەکەمجار لەسەر ئاست...
27/10/2024

خولی دەرووندروستی

''قیبلە بۆ دەرووندروستی''
بەشی پەروەردە و هۆشیاری خێزان لە لقی دەربەندیخانی ژیار بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستاندا خولێکی ناوازە و تایبەت بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کێشە و گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان و چارەسەرکردنیان دەکاتەوە.
ئەم خولە لە وەرزی یەکەمدا بە مانگێ دەستپێدەکات بەم شێوەیە؛
هەر حەفتە و بابەتێ، هەر جارە و چارەێ.
لە ٠٢/١١/٢٠٢٤ بۆ ٣٠/١١/٢٠٢٤
هەموو ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٤
مامۆستایان و دایك و باوکان و گشت ئەوانەی لە خەمی خۆیان و کۆمەڵگەدان داوا دەکەین لەگەڵمان بەشداربن و هاتن بۆ هەمووانە.
ژیار دەکەین بە ژیانەوەیەك بۆ خۆمان و ڕۆڵەو نەوەکانمان.
هەماهەنگ دەبین لەگەڵ توێژەر و ڕاوێژکار و خەمخۆر و پسپۆڕەکان، ئەوانەی خۆیان لەو چینانەدا دەبیننەوە داوایان لێ دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ چارەسەر و گرێدانی گشت تواناکان.
ناونووسین دەستپێدەکات لە بەرواری ٢٧/١٠/٢٠٢٤ تا ٠١/١١/٢٠٢٤
خولەکە بێ بەرامبەرە.
ژمارەی پەیوەندی ٠٧٧٠٩٣٤٦٦٦٩

ناونیشان؛ لقی دەربەندیخانی ژیار – سەر ٣٠ مەتری – نزیك بەرامبەر مزگەوتی نوور.

25/10/2024

دڵ تەنها گۆشتە، بە تۆ دەبێتە دڵ.

کاتێ کابینەی نوێ ڕادەگەیەنرێ...
25/10/2024

کاتێ کابینەی نوێ ڕادەگەیەنرێ...

عێراق تەنها قاعیدێکی وەك حەجاجی پێویستە!ئەو حەجاجەی کە زۆرترین فتوحات لەسەردەمیدا ڕوویدا و بەبێ ناسینی خەڵکەکە بڕیاری لە...
25/10/2024

عێراق تەنها قاعیدێکی وەك حەجاجی پێویستە!
ئەو حەجاجەی کە زۆرترین فتوحات لەسەردەمیدا ڕوویدا و بەبێ ناسینی خەڵکەکە بڕیاری لەسەر دەدەن و مێژووەکەی ناشرین دەکەن!
زۆرترین نوکتە و سوکایەتی و ناشرین کردنی وێنەی دراوە!

عومەری کوڕی عبدالعزیز دەربارەی دەڵێ؛ لە هیچ شتێکدا حەسودیم بە 'حەجاج' نەبردووە لە خۆشەویستی زۆری نەبێ بۆ قورئان.

ماوەیەك دوای بانگەشەی هەڵبژاردن😂
25/10/2024

ماوەیەك دوای بانگەشەی هەڵبژاردن😂

+ تۆ بۆچی هەردەم نیگەرانی؟-چی هەیە من دڵی پێخۆشکەم؟+وەڵامی پرسیار بە پرسیار دەدەیتەوە؟-دەی هیچ وازم لێ بهێنە و نیگەرانیە...
24/10/2024

+ تۆ بۆچی هەردەم نیگەرانی؟
-چی هەیە من دڵی پێخۆشکەم؟
+وەڵامی پرسیار بە پرسیار دەدەیتەوە؟
-دەی هیچ وازم لێ بهێنە و نیگەرانیەکانم زیاد مەکە!
+ئەمە بۆ ئەوە بوو وەڵامی پرسیارەکەتان وەرنەگرت!
-دەی با بڵێم بەڵێ.
+دەی کەوابێ دەبێ منیش نیگەران بم چونکی من پیش تۆ پرسیارم کرد!
-بەزۆر پەلکێشی ناو موناقەشەیەکم دەکەیت و دەروونم زیاتر دەشێوێنێ!
+بۆ دەبێ پێی بڵێی موناقەشە؟ ناکرێ بڵێی گفتوگۆ؟
-چ لە ناوەرۆکەکە دەگۆڕێ؟
+بۆچی هەردەم وەڵامی پرسیار بە پرسیار دەدەیتەوە!
-دەی تەواو وازبهێنە و چیتر هیچ مەڵێ!
+من دەمەوێ گفتوگۆ بکەین، گفتوگۆ بەو جۆرە کۆتایی پێنایەت، بەڵام تۆ ڕۆحیەتی موناقەشەت لە ناخدا چەسپاندووە بۆیە نیگەران دەبی!
-دەی تۆش هەر وایت ئەوە نییە دەنگ بەرز دەکەیتەوە!
+گۆمێ کە مەنگ بوو دەبێ بەردێکی گەورەی تێفڕێ بدەیت و دەنگ و پرشیشی هەبێ تا جوڵە دروست بکات!
_جا ئەوە چ سودی هەیە خۆ ئاوەکە لێڵ دەبێ!
+کێشە نییە بەو لێڵیە خۆی پاك دەکاتەوە و دووبارە دەدرەوشێتەوە، خۆڵەکەش دواتر دەنیشێتەوە.
-هەستی خۆشیم بۆ بەردەوامی تێدا دروست دەکەیت...
+زۆرم پێخۆشە، ئەو هەستە ئێستە دەتوانی گەشە پێ بدەیت.
-باشە چۆن؟
+ئێستە هەرچێ وەڵامی پرسیارت هەیە ئاساییە.
-دەی باشە ئەو پرسیارەی پێشتر وەڵامت نەدایەوە وەڵامی بدەرەوە.
+ ئێوە وتتان چ هەیە دڵی پێخۆشکەم؟ منیش دەڵێم؛ خودی خۆت دڵت بەخۆت خۆش بێ، ها دەبینی ئێستە هەستێ دروست بوو، ئەو هەستە تۆوێکەو دەتوانی ئاوی بدەیت و چەکەرەی پێ بکەیت و دواتر بەرهەمی هەبێ.
-ئاخر دۆخەکان هەردەم نیگەرانم دەکەن.
+تۆ دەبێ دۆخێکی جیاواز بخوڵقێنی، یەکەم بۆ خۆت، دووهەم بۆ دەوروبەر.
-ناتوانم بۆیە نیگەران دەبم!
+ئەوە تەسلیم بوونە، هۆکاری ئەم دۆخە کەسانی زۆری دەسەوسانی وەك تۆیە، تەسلیم بوون نیشانەی مردنە.
-باشە من چی بکەم؟
+زۆرنا، لە خۆتی گران مەکە، لە یەك کاتدا دەتوانی ٢ شتی زۆر گەورە و گرنگ بکەیت بە ئاسانیش ئەوانیش؛
یەکەم؛ کارگەلێك کە دەیکەیت و نابێ بیکەیت، ئەوە بوەستێنەو مەیکە.
دووهەم؛ کارگەلێك کە پێویستە بیکەت، بیکەت، مەهما کات زۆر کەم و بچوکیش بێ.
-ئێ دوای ئەوە چ ڕوودەدات؟
+ئەم کردنە ئاوی ئەو تۆوی هەستەیە و پێی چەکەرە دەکات و دواتر گەورە دەبێ.
-ئەی هوو کەی بێ و ئەوە ببێ!
+ئەوکاتە دەبێ کە تۆ پارێزگاری لێ بکەیت، دڵت پێی خۆش بێ، هەروەك ئەو تۆ و نەمامەی کە دەینێژی و کاتگەلێکی زۆر خزمەتی دەکەیت بە دڵ و هیچیشێ نییە، بەڵام دواتر گەورە دەبێ، دواتر هەم بەرهەم هەمیش سێبەری دەبێ.
-تۆ من بۆلای خۆت ڕادەکیشی و هۆگرم دەکەیت...
+هۆگر بوون پلەیەکی سەرەتاییە و زۆرجار دەبێ ببێ.
-کەواتە تۆ منت بۆ خۆت دەوێ!
+من تۆم بۆ خۆم و بۆ خۆشت و بۆ کۆمەڵگەش دەوێ.
-کەوابێ و بۆ ئەوەی ڕاستی ئەم قسەم بۆ بسەلمێنێ وەڵامت چ دەبێ؟
+دەبێ مەبەست و ئامانجت هەبێ، هەستەکەی تێدا بنێژی و دواتر کار بۆ پرۆژەکە بکەیت، هەرکات توانیت ئەوە بکەیت ئەوا لەبری ئەوەی هۆکری کەسەکان بیت هۆگری کارەکان دەبی، کارەکانیش دواتر بەرهەمی دەبێ.
-ئەی لەم نێوەندەدا خۆم؟
+لەم نێوەندەدا سەیری هەرلایەك بکرێ تۆی تێدا دەبینرێ، لە کەسێكی بێ ئومید و گۆشەگیر بوویت بە هیوا، هیوا نەك تەنها بۆ خۆت، بۆ تەواوی کۆمەڵگە.
مرۆڤ کاتێ گەورە دەبێ بەم شێوەیە لەکاردابێ بۆ کۆمەڵگە، گەر تەسلیم بوو بەدەستی خۆیەوە گیر دەخوات و کێشە دەرونییەکان هێڕشی بۆ دەهێنێ!
-باشە بۆ وە چۆن وایە؟
+مرۆڤ خوای گەورە بەجۆرێ دروستی کردووە و دیزاینی کردووە دەبێ هەمیشە لەکار و هەوڵی گەشەدابێ، کە لەوە کێشایەوە وەك وایە دارێکی گەورە و بە بەرهەم بێ و دواتر خزمەتی لێ ببڕی، دواتر بێ ئاوی گەڵاکانی سیس دەکات و لقەکانی وشکەی زۆری تێ دەکەوێ، دواتر وردە وردە وشك دەبێ تا دەگاتە پوکانەوە و تلانەوە.
-تۆ بۆ هەموو شتێ نموونەی جوانت هەیە.
+مرۆڤ پێویستە بۆ گەشەی خۆی و کۆمەڵگە هەرگیز بێ هیوا و بێ نموونە نەبێ.
-ئێستە تۆ من چۆن دەبینی؟
+وا دەتبینم وەك گۆمە مەنگەکە بەردەکەی تێخراو و شڵەقانێکی گەورەی تێدا دروست بوو.
-کەواتە ئێستە دەبێ چ بکەم؟
+ئێستە پێویستە خۆت پاك بکەیتەوە بۆ خۆت و دواتر دەست بە جوڵە بکەیت بۆ کۆمەڵگە، ئاوی مەنگ نە بۆخۆی بە بەسودی دەمێنێتەوە نە بۆ کۆمەڵگە، بۆ خۆی پیس و ناشرین و بۆ کۆمەڵگە پڕ لە میکرۆب دەبێ.
-بۆچی کەس تا ئێستە ئەم جۆرە قسانەی بۆ نەکردووم؟
+کەم ڕێدەکەوێ شتی باش بێتە ڕێگەکەت و بەبێ ویستی خۆت بۆت بێ، دەبێ خۆت کۆشش بکەیت و بەدوایدا بڕۆی، تۆ گەر نەیەی بۆ سەرکار و کۆشش نەکەیت پارە لە خۆیەوە نایە بۆلات و بژێویت کێشەی تێدەکەوێ، هەموو چاکەیە پێویستی بە هەستانە لە خەو بۆی و هەتا زۆر حەزی نەفسیشی دەبێ بۆ لەگۆڕ بنرێ.

ئەمەی سەرەوە گفتوگۆیەکی درێژ بوو ئەمەم لێدەرهێنا کەلەگەڵ کەسێکی پۆڵەندیدا کراوە، ئێستە کەسێکی جیاواز و مسوڵمان و پڕ وزە و خاوەن پێگەیەکی گەورەی خۆیەتی، کە پیشتر بەو ئاراستەدا دەڕۆشت هەتا خۆی بکوژێ!

هیوادارم ئێوەش هەمووتان هەستەکانتان ئاو بدەن، گۆمی مەنگیتان بشڵەقێنن، تا بڕیار نەدەی بۆ کۆمەڵگە بژیت ژیانیشت بۆ خۆت نابێ، هەموو ئەو جێگانەش کە ئیشی لێ دەکەیت پەیوەستە بە خەڵك و بۆ خەڵكە، یانی چ ئیتر فکری واللە من بۆ خۆم دەژیم، گەر بۆ خۆت دەژیت بڕۆ ئەو شاخەو با پەیوەستیت بە کەسەوە نەبێ، ئەوساش هەر ناتوانی و لەبری مرۆڤەکان دەبێ بەدوای ئاژەڵەکاندا بگەڕێی بۆ ئەوەی بژی.

مرۆڤ خاوەنی پەیامی بەرزی پێکەوەییەو پێویستە پەیامدارانە بژی.


وێنەکەش لە پۆڵەند گیراوە.

پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دەستەڵات بە گشتی ئەم هەڵبژاردنە ڕەد بکەنەوە و ئالیەتەکان چاك بکرێ و هەڵبژاردنێکی تر بکرێتەوە،...
22/10/2024

پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دەستەڵات بە گشتی ئەم هەڵبژاردنە ڕەد بکەنەوە و ئالیەتەکان چاك بکرێ و هەڵبژاردنێکی تر بکرێتەوە، گەر ئەوە نەکرێ و هەریەکەو دەست بە کڵاوی خۆیەوە بگرێ ئەوا هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانم بڵێم دەبێتە هەڵبژاردنێکی تەواو ڕۆتین و فشە و هەندێ لە لایەنگرانی دەستەڵات دەڕۆن و ئیتر مانایەك نامێنێ بۆ ئەم سیستمە بەناو دیموکراسییە، ئیتر وڵات دەبێ بە دیکتاتۆری و مانا هەتا بۆ فرە حیزبی و فرە لیستی نامێنێ، ئەوەش بێگومان بە زیانی گشت حیزبەکانی دەستەڵات و میللەتە، خۆ گەر ئەم سیستمە نەمێنێ و ببێ بە دیکتاتۆریش ئەمریکا هەر پشتگیری دەکات و کێشەی لەگەڵدا نییە، مادام حیزبی حاکم لەگەڵ ئەمریکادا ڕێك بێ، وەك زۆرێك لە وڵاتەکانی دەور و بەر کە ئەمریکا هیچ کێشەی لەگەڵی نییە، ئەوکات هەتا بۆ نموونە یەکیەتیش نەمێنێ و هەرپارتی بێ یان بە پێچەوانەش ئەمریکا هەولێری دەرێ یەك قل کێشەی نییە!

#نابێ یەکگرتوو دڵی خۆش بێ بەوەی ٢ کورسی زیادی کردووە، ئێستە ئەمە قبوڵ کات بۆ داهاتوو داشەکە پێچەوانە دەجوڵێ و دەبێ بە ١ کورسی.
#کۆمەڵ ئەمە قبوڵ کات کەواتە لۆ مارێ!
#هەڵوێست و عەلی حەمە ساڵح قبوڵی کەن کەواتە بێ هەڵوێستن و لە بەرەی گەلدا نین.
#بزووتنەوە قبوڵی بکات کەوابێ چیتر هەر باسی حیزبایەتیش دەبێتە عەیبە بۆتان!
#ئەوەی نوێش قبوڵی بکات وەك گۆڕان گشت کورسیەکانی لە کورسیەکانی گۆڕان باشتر نابێ لە داهاتوودا!
#پێویستە یەکیەتی و پارتیش هەر قبوڵی نەکەن و دڵخۆش نەبن بە سەرکەوتنێکی کاتی، زۆر ئاساییە کورسیەکانیان زۆر کەمتر بکات و دواتر پێکەوە هەمووان حکومەتێکی گشتگیر دروست بکەن.
ئەی هاوار ئەم هەرێمە بچوکە بەرگەی ئەم هەموو ناکۆکیانە ناگرێ، مەهێڵن ئەم هەڵە تێپەڕێ!
گەر تێپەڕی قسەکانی بەختیار عەلی وەڕاست دەگەڕێ و ژیان لەم هەرێمەدا دەبێ بە خەتەر کە هەرکەسە لەبەر بەرژەوەندییەکی خۆی بەرژەوەندی گشتی لەبیر بچێ!

21/10/2024

ئەوەندە وتیان مردوو دەنگی هەیە بەجۆرێ لایان برد نیوەی زیندووەکانیشیان لەگەڵیا کوشتووە.

Address

Online
London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Payame Qibla Page posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The University

Send a message to Payame Qibla Page:

Share